بۆ چارەسەری كێشەی مووچە؛ شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ لە بەغدادن

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغداد كۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەنجامدەدەن و كێشەكانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی دوو تاوتوێدەكەن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە؛ ئەوەش بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەسەر سەبارەت بە كێشەكانی نەناردنی مووچەی مانگی دوو-ی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوی رێكارەكانی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بوون و تەواوی تێبینییەكانی بەغدادیش لەبەرچاوگیراون و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایگەیاندبوو، وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی موچەی مانگی دوو و مانگەكانی دواتریش، تەئكید لەسەر خێرا ناردنی زانیاریی مووچەخۆرانی هەرێم دەكاتەوە و ئاشكراشیكردبوو؛ كە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە حكومەتی هەرێم دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر ڕاگیران و لە سلێمانی دەستیانپێكردەوە

کەمبوونەوەی ماوەی بینین بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێری بەڕووی گەشتەکاندا داخست و لە سلێمانی گەشتەكان دەستیانپێكردەوە.…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share