لە کەنەدا بەهۆی هێرشێکەوە 12 کەس برینداربوون

لە کەنەدا بەهۆی هێرشێكی چەکدارییەوە 12 کەس بە سەختی برینداربوون و تەندروستیی بەشێکیشیان ناجێگیرە.

ئەمڕۆ شەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە وڵاتی کەنەدا بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە بۆ سەر باڕێکی ناوچەکە، 12 کەس برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشداوە، شوێنی هێرشەکە بە دیاریکراوی دەکەوێتە ناوچەی سکاربۆرۆی سەر بە شاری تۆرۆنتۆی پایتەخت،  دوای ئەوەی لەلایەن کەسێکەوە هێرشەکە ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، تۆمەتباری رووداوەکە هەڵدێت و خۆی لەدەست پۆلیس رزگاردەکات، لەئێستاشدا بارودۆخی تەندروستیی چەند بریندارێکیان ناجێگیرە و پۆلیسی کەنەداش لێكۆڵینەوەکانی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share