بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی رانیە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ بەمەبەستی کاری پاککردنەوە، نزیک شاخی دەربەند دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی رانیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کاری پاککردنەوەی بێرمەکان، سایدی لای شاخی دەربەند، بە دیاریکراوی لە نزیک بازگەی بانوەقەلەوە تاوەکو سێ ریانی سەرسیان، دادەخرێت.
راشیگەیاند، پرۆسەکە لە سبەینێ رۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات، کارکردن تێیدا لە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەردەوامدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە رۆژانە بەردەوامدەبێت تاوەکو کاری پاککردنەوە تەواودەبێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین رێگای دیکە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.