ئەمڕۆ لوتکەی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت

لوتکەی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت و سێ تەوەری سەرەکی دەربارەی پرسی فەڵەستین و غەزە گفتووگۆی لەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا عەرەبییەکان رایانگەیاندووە، بڕیارە لوتکەی عەرەبی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەبچێت، کە تیایدا بە ئامادەبوونی بەشێک لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی گفتووگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ناوەڕۆکی لوتکەکە لەسەر سێ تەوەری سەرەکی دەبێت، یەکەم: بەردەوامبوونی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و هەوڵەکان بۆ قۆناغێکی دیکەی ئاگربەست. دووەم: پلانەکانی میسر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و پاڵپشتیکردنی لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە. سێیەم: پرسی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین و چارەسەرکردنی کێشەی نێوان وڵاتەکە و ئیسرائیل.

ئەوەشیان  خستوەتەڕوو، بەڕێوەچوونی لوتکەکە لەسەر داواکاریی و پێشنیاریی میسر بووە، تایبەت بە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی چەندین ساڵەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سەردانەكانی كازمی ‏سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە

دیپلۆماتكارێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، دوای سەردانەكانی كازمی سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە و سەردانەكانی سەرۆك وەزیرانی…
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share