بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلار بە 147 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی بوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران

سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکران. لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی…
Total
0
Share