پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت،”ئەو سەربازانەی كە ئەمڕۆ لە گوندی شەناغە پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا، دەستبەسەركراون و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنرا”.

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، كێشەی زەوی و زاری جووتیاران بە گشتی كێشەیەكی قووڵ و ماوە درێژە، لەگەڵ دەستبەكاربوونمان هەوڵی جددیمان داوە بۆ چارەسەركردنی، ئەم كێشەیە چارەسەری لە حكومەتی ناوەندە و بۆ ئەو مەبەستە هەفتەی رابردوو لەبەغدا بووم و نووسراوی رەسمیمان ئاراستەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، بۆ جیاكردنەوەی ئەو زەوییانەی كە بڕیاری دادگایان لەسەر نییە، تا جووتیاران بتوانن كاری كشتووكاڵی خۆیان بكەن و هەموو هەنگاوەكان بەئاراستەی چارەسەركردن بوون.

دەشڵێت، “هەر لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زار، بەر لە دوو هەفتە بڕیارماندا گرێبەست بكرێت بۆ هەموو زەوییە كشتوكاڵییەكانی سنووری تۆپزاوا و یایچی و تركەڵان كە ماوەی حەوت ساڵ كێشەیان هەبوو، بۆیە لەسنووری سەرگەڕانیش هەنگاومان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناوە”.

ئاشكراشیكرد، ئەو سەربازانەی كە ئەمڕۆ لە گوندی شەناغە پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا، دەستبەسەركراون و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنرا و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان ئاراستەكرد بۆ كشانەوەی هێزە سەربازییەكان لەو سنوورە.

وتیشی، “لە دوای پەیوەندییمان و ئاگاداركردنەوەی سەرۆك وەزیران بڕیاریدا بە ناردنی لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی بریكاری وەزیری داد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەكە، سبەینێش لە دیوانی پارێزگا كۆبوونەوەیەكی تایبەتمان لەگەڵیان دەبێت و جارێكی دیكە جەختدەكەینەوە كە هێوری و خۆڕاگريی جووتیارانی سنووری سەرگەڕان لەبەرژەوەندیی چارەسەركردنی كێشەكەدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی: بۆ موچەی مانگی شەش، سلێمانی پارەی ناردووە و هەولێر و دهۆك نەیانناردووە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ڕەتیدەكاتەوە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچە نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، دەڵێت، تا ئێستا بەشێك لە…
زیاتر ببینە

كاتی دەوامكردن لە پاسپۆرتی سلێمانی دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە لەمەوبەدوا كاتی دەوامكردن دەگۆڕدرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share