لیژنەی بینینی مانگ بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ توانراوە مانگ ببینرێت، بەو پێیەش سبەینێ دەبێتە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان.
ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە شاری هەولێر کۆبووەوە و دوای کۆتاییهاتنی چاودێریکردنی مانگ بڵاویکردەوە، توانراوە بە چاوی ئاساییی بە مانگ ببینرێت، بەو پێیەش سبەینێ شەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە.
جگە لە هەرێمی کوردستان لە عێراق و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان سبەینێ وەک یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا.