هاتوچۆی سلێمانی: بۆ گواستنەوەی مامەڵەی شۆفێری پێویست بە نۆرەگرتن ناکات

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بۆ گواستنەوەی مامەڵەی شۆفێری پێویست بە نۆرەگرتن ناکات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەشی مۆڵەت بەرچاوڕوونیی دەداتە هاوڵاتییان سەبارەت بەوکەسانەی خوازیارن کۆی گشتیی مامەڵەی شۆفێرییەکانیان لە بەشی مۆڵەتی شۆفێریی هاتوچۆی سلێمانی بگوازنەوە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم جۆرە مامەڵەیە کەسی داواکار پێویست ناکات لە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی (کۆدی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردن) وەربگرێت، بەڵکو تەنیا لەڕێگەی نووسینی داواکارییەکەوە (عەریزە) بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتوچۆی سلێمانی لەلایەن خاوەنی مۆڵەتەکەوە و هیچ ڕێکارێکی دیکەی پێویست نییە، مامەڵە و مۆڵەتەکەی بەپێی خواستی خۆی بۆی دەگوازرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
زیاتر ببینە

دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

هێزێكی سوپای عێراق هەوڵیدا چواردەوری كامپی مەخمور تەلبەندبكات، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی كامپەكەوە بەرهەڵستیكرا و خۆپیشاندان ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share