پۆلیسی راپەڕین: تەقەکەرێک دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لەناو بازاڕی رانیە رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان بە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی رانیە، دەستبەجێ بەدوداچوون لەسەر ڕرووداوەکە کراو دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە، تواندرا بە کەمترین کات تۆمەتبارێک لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە دەستگیربکرێت”.

باس لە ئەوەش دەکات، “دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار لەبەردەم پۆلیس و دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا ناو کە بە وتەی خۆی بە هەڕەمەکی تەقەی کردووە”.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دەستیش بەسەر چەکێکی بەکارهاتوو لە جۆری دەمانچە (کڕواتی)دا گیرا، ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

May be an image of 3 people and text

No photo description available.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان” هاتە دەنگ

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانە لەو ڕوداوە. کونسوڵخانەی…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەیەكی…
Total
0
Share