دۆناڵد ترەمپ وەڵامی نامەیەكی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی نامەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وەڵامی نامەیەكیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی دەستنووسی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت.
لە نامەكەدا ترەمپ وێڕای سوپاسگوزاری بۆ نامەكەی نێچیرڤان بارزانی، جەختی لە پێكەوەكاركردن و هاریكاریی هاوبەش و برەودان بە بەها هاوبەشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كردووەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی نامەكەیدا هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان خواستووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: دەبێت تاكڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوكمداریی نەمێنێت

ئەنجومەنی سەركردایەتيی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد. كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی: هەوڵی جددی بدرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە

راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئابی 2025…
Total
0
Share