لە هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا

لە شەقامی لاوانی شاری هەولێر، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و پاسێکدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە.

دیار حسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، پاسەکە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا کە لە جۆری (تۆیۆتا یارس)ـە و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیلەدەستداوە و دوو سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، جگە لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە، زیانی ماددی بەر پاسەکەش کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: بە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەچینە پەرلەمانی ‏کوردستان

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “بە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەچینە پەرلەمانی ‏کوردستان”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share