ئەبو سەنا كەسایەتیی ناسراوی سلێمانی كۆچی دوایی كرد

كەمێك پێش ئێستا ئەبو سەنا كەسایەتیی ناسراوی سلێمانی و خاوەنی ئۆتێل ئەبو سەنا كۆچی دواییكرد.

سلیوە گۆرگیس مربێن ناسراو بە ئەبوسەنا كە خاوەنی ئۆتێل ئەبوسەنا بوو لە سلێمانی لە بەریتانیا كۆچی دوایی كردووە.

هاوكات بنەماڵەی ئەبوسەنا راگەیاندراوێكیان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێن، “ئەمڕۆ سلیوە گۆرگیس مربێن ناسراو بە (ئەبوسەنا) كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دوای تەواوبوونی رێكارەكانی گواستنەوەی تەرمەكەی، وردەكاریی رێوڕەسمەكە و پرسە و ناشتنی رادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 49 شوێن داخراون و زیاتر لە 74 تۆن شمەك دەستیان بەسەردا گیراوە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كار و چالاكیه‌كانی مانگی ڕابردووی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌ردانیان…
Total
0
Share