دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەغداد کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

کەمێک بەر لە ئێستا لە ساحەی تەیرانی بەغداد دوو تەقینەوەی خۆکوژیی ڕوویاندا و 28 کوژراو و زیاتر لە 70 برینداری لێکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم بڵاویانکردەوە، لە ساحەی تەیرانی ناوەڕاستی بەغداد خۆکوژێک خۆی تەقاندووەتەوە و دوای ماوەیەکی کەم لە هەمان ناوچە خۆکوژی دووەم خۆی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە 15 هاوڵاتیی سڤیل گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسی دیکە بریندار بوون.

بەهۆی ئەو تەقینەوانەشەوە ناوچەی سەوزی بەغداد داخرا.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دوو خۆکوژەی خۆیان تەقاندووەتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە زانیاریی هەبووە لەسەریان و بەدوایانەوە بوون بەڵام بەرلەوەی دەستگیربکرێن خۆیان تەقاندووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەی بۆ كەشوهەوای هەرێم.. بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

بابەتی دواتر

سێ هۆکار کاریگەرییان لەسەر ئاستی لیڤەرپوڵ دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share