هاتوچۆی هەڵەبجە، شۆفێران لە داخستنی سایدی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە کارکردن لە پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە بەردەوامە، ئێستا بەمەبەستی کارکردنی زیاتر و بەرەوپێشچوونی پرۆژەکە سایدی دەستە چەپ بەڕووی شۆفێراندا بەربەستکراوە”.
باس لەوەشدەکات،”شۆفێران دەتوانن رێگای جێگرەوە واتە ئاراستەی راست بۆ رۆیشتن و هاتن بەکاربهێنن”.

