لە هەرێم، تۆمارکردنی یەکەمجار و خەرجیی ژینگەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان هەڵگیرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ یەکەمجار خەرجی ژینگەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگیرا
ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەستی سەرەکی بڕیارەکە، بریتییە لە هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە تەواوەتی کارەبایین، لەپێناو کەمکردنەوەی پیسبوون و مەترسییەکانی ژینگە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، تۆمارکردنی یەکەمجار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەتەواوەتی کارەبایین بێ بەرامبەر دەبێت و بڕەپارەی یاسایی ژینگە وەرناگیرێت، هاوکات بڕیارەکە لە 16ـی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.