تۆڕی هاوپەیمانیی 19 راگەیاندراوێکی دەربارەی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک بەناوی ئادەم عوسمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “داوادەکەین تۆمەتەکانی لاببرێن”.
ئەمڕۆ سێشەممە، تۆڕی هاوپەیمانی 19، رایگەیاندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک بلاوکردەوە و رایەگیاند، ئەو تۆمەتەی هاوڵاتی “ئادەم عوسمان”ـی لەسەر دەستگیركراوە رۆژانە هاوڵاتییان لەو جۆرە گرتە ڤیدیۆیانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەكەنەوە و ناكرێت وەك تاوان تەماشابكرێت.
دەشڵێت، داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەین، تۆمەتەکانی سەر هاولاتیی “ئادەم عوسمان” لابەرن و ئازادیی بکەن.
هاوکات، عەلی حەمەساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایگەیاندبوو، ئەو دانپێدانانەی بە ئادەم عوسمانی هاوڕێی کراوە، لێدانە لە کەسایەتی ئەو و پەیوەندی بە ئازادییەوە هەیە.