حكومەتی هەرێم دەستپێكردنی قۆناغی دووەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران راگەیاند

فەرمانگەی میدیا و زانیاری و حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەردا قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەكات.

لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیارییدا هاتووە، مامەڵەی وەرگرتنی قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواوبووە كە تێیدا 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەنددەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێدانی زەوی هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، راپەڕین، گەرمیان و زاخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانی یەكەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر دابەشدەكرێت، بەرپرسێكی یەكێتی لە هەولێر دەڵێت، هاوكارییەكانیان…
Total
0
Share