تۆمەتباری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، “تۆمەتباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی دەستگیرکرا”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی 5ی شوباتی 2025،  رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێک لەسەر رێگای سلێمانی_پێنجوێن، بووەهۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی، دەستبەجێ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیکرد بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری روودانی رووداوەکە، سەرئەنجام دەرکەوت هۆکارەکە دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێر لەناحیەی ناڵپارێز، یەکێک لەشۆفێرەکان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و برینداری دەکات و دواتر شوێنی دەکەوێت، دەبێتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە و گیانلەدەستدانی شۆفێرەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە، دواتر تۆمەتباری رووداوەکە هەڵات.

باس لەوەشدەکات، “پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کرا و تۆمەتباری رووداوەکە دەستنیشانکرا، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد و رووبەڕوی یاسا کرایەوە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “ئێستا تۆمەتباری رووداوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرخێڵ كەمال بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

سەرخێڵ كەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەبۆنەی یادی 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەزاری سەرۆک مام…
Total
0
Share