نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بێوێنەکانی

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بە شێوەیەک ئەو نرخەی لە ماوەی هەفتەیەکدا بەخۆیەوە بینیوە پێشتر نەبینراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 815 دۆلار.

لای خۆیەوە گۆڵدمان سەچس رایگەیاند، لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026 نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار دۆلار .
تێدەپەڕێنێت.

بەپێی راپۆرتە ئابوورییەکان، بەهۆی ئەو ناسەقامگیریەی لەسەر ئاستی جیهان هەیە، وڵاتان دەستیانکردووە بە زیادکردنی یەدەگی زێڕیان بە شێوەیەک لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ئەمەش بەشێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share