نرخی دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە

نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا تاڕادەیەك بە جێگریی ماوەتەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک نرخەکەی لە بەرزیدا بوو.

بەیانیی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 150 هەزار و 350 دینار بوو، كەمێك پێش ئێستا بۆ 150 هەزار و 400 دینار بەرزبووەوە.

لە بازاڕەکانی دراو لە بەغداد، نرخی فرۆشتنی دۆلار گەیشتووەتە 150 هەزار و 250 دیناری عێراقی، لەکاتێکدا دوێنێ شەممە، نرخەکە 150 هەزار و 500 دینار بوو. هاوکات نرخی کڕین گەیشتووەتە 149 هەزار و 250 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share