مەترسییەک لەسەر مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، مەترسیی هەرەسهێنانی ئابوریی وڵات هەیە و “لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت، حكومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات”.

عامر عەبدولجەبار، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەو سیاسەتە نەختینەیەی بانكی ناوەندیی عێراق پەیڕەوی دەكات، شكستخواردووە و بەمنزیكانە ئەو سیاسەتە دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئابوریی وڵات.

وتیشی، “پارێزگای بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری گەیاندووەتە 300 ملیۆن دۆلار لە رۆژێكدا، ئەوەش كارێكی مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆ زیادبوونی سپیكردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی دراوی بیانی، هەموو ئەوانەش دەبنە هۆی دروستبوونی هەرەسهێنانی ئابوری و كەموكوڕیی گەورە لە پارەی نەختینەدا”.

ئەو پەرلەمانتارە هۆشداریشیدا لەوەی، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، حكومەت رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لە دابینكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و ناتوانێت وەك پێویست پارە دابینبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دامەزراوەی دادوەریی عێراق سەربەخۆ و رێزلێگیراوە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دامەزراوەی دادوەریی عێراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و رێزلێگیراوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share