نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

سەرۆكی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لەو شارە بۆ مانگی كانونی دووەم، لەنێوان 16 هەزار و 500 دینار تاوەكو 20 هەزار دینار دەبێت.

خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تێكڕای كارپێكردنی كاتژمێری مۆلیدەكان بۆ مانگی یەك، رۆژانە 14 كاتژمێر بووە و 31 رۆژ كاریان كردووە.

وتیشی، “بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و دۆخی هاوڵاتییان، بۆ یەك كاتژمێر كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، بڕی 44 دینارمان هەژماركردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان سەر بە کەرکوکە سبەی دەتوانن نەوت وەربگرن

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی خۆراکەکانیان سەر بە کەرکوکە، سبەی دەتوانن لە چەمچەماڵ نەوت وەربگرن. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share