نوخشە ناسیح: تائێستا بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە کاندید نیم

قائیمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، “تائێستا بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە کاندید نیم”.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تاوەکو ئێستا نە لە حزب و نە لە حکومەت داوام لێنەکراوە بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە  کاندید ببم و هەر کاتێک داوام لێبکرێت ئەو کاتە بڕیارێک دەدەم”.

وتیشی، “ئێمە لە بۆشاییەکی یاساییداین و چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین بۆ ئەوەی بڕیار لە پۆستی پارێزگار بدرێت”.

دوو رۆژ بەر لە ئێستا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، لەگەڵ شاهین رەزای جێگری خانەنشین بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق: پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن.…
Total
0
Share