یۆنامی لەسەر پەسەندكردنی هەمواری یاسای باری كەسێتی هاتەدەنگ

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە لەوەی پێویستە هەمواری یاساكان پێچەوانەی پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی عێراق نەبێت.
 
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یۆنامی) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یۆنامی چاودێریی دوایین گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە پەسەندكردنی هەمواری یاسای باری كەسێتیی ساڵی 1959 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات، هاوكاتی هەندێك یاساداڕێژیی دیكە.
 
جەختیشیدەكاتەوە لەسەر گرنگیی زامنكردنی ئەوەی چاكسازییە یاساییەكان گونجاو بێت لەگەڵ پابەندییە نیودەوڵەتییەكانی عێراق لە بواری مافەكانی مرۆڤ، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە پاراستنی مافەكان و خۆشگوزەرانیی ژن و منداڵ، بەجۆرێك لە ئاست خواست و داواكارییەكانی گەلی عێراقدا بێت و، پارێزگاری لە پێشكەوتن و دەستكەوتە مێژووییەكان بكات.
 
یۆنامی لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەشدەدات، پەیوەندیی چڕیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەكان گرێداوە و، جەختیان كردووەتەوە لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی گفتوگۆی بونیادنەرانە و فراوان لەم بوارەدا، درێژەش بە هەوڵەكانیان دەدەن، نەتەوە یەكگرتووەكانیش پاڵپشتیی عێراق دەبێت لە خواست و هەنگاوەكانی بەرەو دەوڵەتی یاسا و رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
Total
0
Share