وەفدێكی هەرێم سەردانی شاری بەغدای كرد

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ سۆراغ و گەڕانەوەی منداڵە ونبووەكان بەپێی پێوەرە یاساییەكان وەفدێكی وەزارەتەكە لە بەغدان.

لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، وەفدەكە لە لایەن نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد پێشوازیان لێكرا و ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی عێراقیان كرد لە لایەن شۆڕش خالید بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك لە باڵیۆزان پێشوازیان لێكرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواتر لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كۆبوونەوەیەك لە نێوان بۆردی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە و ستافی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share