ئاژانسی فرانس پرێس راگەیاند، “جارێکی دیکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا دەرچوو”.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دوو دادوەری لێکۆڵینەوەی فەرەنسی بە گومانی هاوبەشی لە تاوانەکانی جەنگ لە بۆردومانێکی ساڵی 2017 بۆ سەر شاری دەرعا کە بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتییەکی مەدەنی کە رەگەزنامەی فەرەنسی و سووری هەبوو، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد.
ئەوە دووەم فەرمانی دەستگیرکردنە بۆ سەرۆکی پێشووی سوریا کە لەلایەن دادوەرە فەرەنسییەکانەوە لە ژووری تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە دادگای تاوانەکانی پاریس دەرچووە.