گەورەترین یەدەگی نەوت دۆزرایەوە

گەورەترین بڕی یەدەگی نەوت لە رۆژهەڵاتی عێراق دۆزرایەوە کە توانای دابینکردنی دوو ملیار بەرمیل نەوتی هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای نەوتی ناوەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای EBSـی چینی، گەورەترین بڕی یەدەگی نەوتی لە رۆژهەڵاتی عێراق دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەکرێت یەدەگەکە بڕی دوو ملیار بەرمیل نەوت بۆ کۆی گشتی بڕی نەوتی عێراق زیادبکات، بەمەش دەبێتە گەورەترین یەدەگی دۆزراوەی نەوت لە رۆژهەڵاتی عێراقدا.

هاوکات، دۆزینەوەی نوێترین یەدەگی نەوت لە رۆژهەڵاتی بەغداد، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک بەدواداچوونی تایبەتە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی سامانە سروشتییەکان بە گشتیی و نەوت بە تایبەتی لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکرا. د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share