وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى سەردانى وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ تورکیا، ئەم وڵاتە 13 دەرفەتی خوێندن پێشکەش بە فێرخوازان لە هەرێمى کوردستان دەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، وڵاتى تورکیا 13 کورسىی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارى جیاجیا پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە، بۆ ئەم مەبەستە مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم وەزارەتەکانى دیکە ئاگاداردەکاتەوە، دەتوانن داواکارى بۆ پێشکشەکردنى ئەم دەرفەتە پێشکەش بکەن بەم شێوەیەى خوارەوە:

– هەشت کورسی بۆ دامودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

– پێنج کورسی بۆ وەزارەتەکانی دیکە.

باس لەوەشکراوە، هەر کەسێک سەرباری مەرج و رێنماییەکانی دەرفەتی خوێندنی تورکیا، ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە وڵاتی تورکیا بکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەکە بکەن:

https://turkiyeburslari.gov.tr/

ئەوەشخراوەتەڕوو: پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و لە 70 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامە پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی ماستەر، ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا).
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتی بڵاوكردەوە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌م به‌ ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكانی حزبه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌، لاهور شێخ جه‌نگی…
Total
0
Share