تیک تۆک لە ئەمریکا رادەگیرێت

بڕیارە سبەینێ ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا رابیگرێت.

دادگای باڵای ئەمریکا دوێنێ هەینی پەسەندی یاسای قەدەغەکردنی تیک تۆکی لە ئەمریکا کرد، کۆمپانیاکەش رایگەیاند ناچارە رۆژی یەکشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2025، ئەپەکەی لەو وڵاتەدا رابگرێت.

دادگاکە دەڵێت، “یاساکە مافەکانی ئازادی قسەکردن پێشێل ناکات و حکومەتی ئەمریکا نیگەرانییە رەواکانی ئاسایشی نیشتمانی دەربڕیوە سەبارەت بەوەی کە ئەپەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت”.

دادوەرەکان باس لەوە دەکەن، “گومانی تێدا نییە کە تیک تۆک زیاتر لە 170 ملیۆن ئەمریکی بەکاریدەهێنن و سەرچاوەیەک بۆ رادەربڕین لە کۆمەڵگەدا دابین دەکات، بەڵام کۆنگرێس دیاریکردووە کە گرفتی کۆمپانیاکە پێویستە چارەسەر بکرێت”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share