سەرچاوەیەك: سەردانەكەی لاهور جەنگی بۆ ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكی بە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپەوە نییە

سەرچاوەیەك كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە دەڵێت، “سەبارەت بە بانگهێشتنامەكەی لاهور جەنگی بورهان هیچ پەیوەندییەكی بە ڕێورەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپەوە نییە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاهەنگێك لەلایەن كۆمەڵەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریكا كە ئەندامان و سەركردەكانی ئەو كۆمەڵەیە پێكدێن لە جۆن ئاكوری، رەندە فەهمی، عەممار خەفاجی، جەستن سەیفی، ئەدیب قەسیس، جەیمس قەسوف، ئەریك مەحروم، فلیپ مەسعود، ئەلیكساندەر مەسعود، ماجیدە مورادی، تۆنی سەیاغ ڕێكدەخرێتت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەم كۆمەڵەیە كۆمەڵێك بازرگانی لوبنانی، عێراقی مەغریبین كاریان بۆ ترەمپ دەكرد و هانی عەرەبەكانی ئەمریكایان دەدا دەنگ بە ترەمپ بدەن، بەو بۆنەیەوە ئاهەنگێك سازدەكەن و لاهور جەنگی بورهانیش بانگهێشتی ئەو ئاهەنگە كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە: لە ناوچەكانی خەلیفان پەكەكە تەقەی لە پێشمەرگە كردووە

سوپاسالاری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە نێوان ناوچه‌كانی خەلیفان و بێخمە، ژمارەیەک گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئەمڕۆ تەقەیان…
Total
0
Share