بە تۆمەتی دزیکردن، پۆلیسی راپەڕین چوار کەس دەستگیردەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بە وتەی خۆی دزی لێکراوە، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرا”.
دەشڵێت، “دوای بەدواداچون و ئاشکراکردنی ناسنامەیان چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە”.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پەلەوەر و مۆلیدەیەکی کارەبایی، دواتر بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە”.