پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزینی پارە و ئاڵتوون دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لە لایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە دوو تۆمەتبار لەسەر دزیکردن دەستگیركران .

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەیەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارە و ئاڵتونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، لە كاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێك دۆلاری ئەمریكی و ئاڵتوندا  و تۆمەتباران کە لەدایکبووی 2003 و 2006 بوون بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکۆر: هیچ رێککەوتنێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیى بۆ سەرلەنوێ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم نیشاندەدات، بەڵام دەڵێت هیچ رێککەوتنێکى…
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاری نوێیدا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی…
Total
0
Share