گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشینیدا دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازكراوە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی لە 60 ساڵەوە بكرێتەوە بە 63 ساڵ.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی كارنامەی دانیشتنی ژمارە 1ی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یەكەمی یاسادانان لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بڕگەی پێنجەمی كارنامەكە تایبەتە بە هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014.

دەشڵێت، “خاڵی سەرەكیی هەموارەكە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیازەكە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بكرێتەوە بە 63 ساڵ كە لە ئێستادا و بەهۆی هەمواری یەكەمی یاساكە لە ساڵی 2019 كراوەتە 60 ساڵ.

بابەتی پێشتر

دارا سێكانیانی: سودانی وتی پابەندییەكانمان جێبەجێكردووە و حكومەتی هەرێم داهات رادەست ناكات

بابەتی دواتر

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share