بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە پارێزەری سەرجەم خەڵكی كوردستان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان چاویكەوت بە نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە راپۆرتێكدا كێشە و داواكارییەكانیان خستەڕوو و راشیانگەیاند، پابەندی رێنمایی و رێكارە یاسایی و ئەمنییەكان دەبن و هاوكاری تەواوی دەزگای ئاسایش و سەرجەم دامەزراوەكان دەبن بۆ پاراستنی ئارامیی سلێمانی.

لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی خۆی بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، “خۆمان بە پارێزەری سەرجەم خەڵكی كوردستان دەزانین بەهەموو چین و توێژەكانییەوە، ئەركی ئێمە پاراستنی ماف و بژێویی ژیانی خەڵكە و رێگانادەین غەدر و ناحەقی بەرامبەر هیچ كەسێك بكرێت”.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەزگا ئەمنییەكان هەماهەنگ دەبین تاوەكو لەچوارچێوەی یاسا و رێكارەكاندا كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان چارەسەربكرێت، بێگومان پابەند بە رێنماییەكانی هاتوچۆ و ئاسایش ئەم كارە دەكرێت و دەبێت یاسا وەك یەك بەسەر هەموواندا جێبەجێبكرێت.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “نابێت لە كوردستاندا مافی هیچ توێژێكی كۆمەڵگە پێشێلبكرێت و نادادییان بەرامبەر بكرێت، پشتیوانیی هەمووان دەبین و هەرێمێكمان دەوێت تێیدا هەمووان هەست بە ئارامی و پارێزراوی بكەن و رێز لە مافەكانیان بگیرێت”.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی پڕۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كێشەی مووچە و بودجە چارەسەربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share