بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: هاوڵاتییانی مەدەنی بەئامانج دەگیرێن

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتیک راگەیەندراوێکی لەسەر بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک لە دێرێک لەلایەن تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانەکان لەناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هایۆندا سەنتافی بە ئەمانجگرتووە لە نزیک گوندی کەرکی خەخۆی سەر بە شاری دێرک و کەسێک شەهید بووە و کەسێکی دیکە بە سەختی بریندارکردووە.

هاوکات، لە رووداوێکی جیادا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە نزیک ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کۆبانی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پلەی ئەفسەر بریندار بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ئەو هەڵکشانە بەردەوامەدا دێن کە پێداویستییەکانی ژیان لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج، لەوانە بە ئامانجگرتنی بەنداوی تیشرین، کە سەرچاوەی سەرەکی ئاو و کارەبایە بۆ ملیۆنان دانیشتوو، کە ئەمەش مەترسی کارەساتی مرۆیی و ژینگەیی لەسەرە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە دووبارەبووەکانی تورکیا، کە نوێنەرایەتی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و فۆڕمە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، جەختیشی لە پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیاران درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: چاوەڕوانین حكومەتی عێراق تەواوكاریی شایستەی دارایی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی: سەرپەرشتیاری كەمپەكە لەكەوتنەوەی ئاگرەكە بەرپرسیارە

لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لایەنی سەرپەرشتیار لەسەر كەمپەكان بەرپرسیارە لە ئاگركەوتنەوەكەی كەمپی چەمشكۆی سنووری ئیدارەی…
Total
0
Share