یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باشکراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و 353 هەزار خوێندکار بەشدارییان تیاداکردووە.
عومەر ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باش کراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، و پرۆسەکە بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک بوونی نییە.
وتیشی، “لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی 353 هەزار و 907 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانییان کردووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن لە هەرێم بەڕێوەچوو و بڕیارە تا رۆژی 18ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.