وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، 10 ترلیۆن دینار نێردراوە كە بە نزیكەی عێراق مووچەی 10 مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناردووە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە دیدارێكیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو ئەو كێشە هونەرییانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەبوون چارەسەركراون و داواكارییەكانی عێراق جێبەجێكراون و دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.
وتیشی، “ساڵی رابردوو 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نێردراوە واتا عێراق بە نزیكەی مووچەی 10 مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە”.