دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێکی دیکە مووچە وەردەگرن.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی (دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی)، دابەشدەکرێت.
بەپێی لیستەکە هەر ئەمڕۆ (مافی مرۆڤ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ تەندروستی) مووچەکانیان وەردەگرن. بڕیارە دوو رۆژی دیکە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کۆتایی بێت لەکاتێکدا چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی 2024 هاوشێوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023 نادیارە.