دارایی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكات

فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیكردووە بە پارەداركردن (تەمویل)ی مووچەی مانگی كانونی دووەمی (1ی ساڵی 2025)ی خانەنشینانی (مەدەنی و سەربازی).

فەرمانگەی میدیایی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت ئەمڕۆ یەكشەممە دەستیكرد بە پارەداركردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، سەرەڕای مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بۆ ئەم مانگە، كە لەڕێی بانكەكانی رافیدەین و رەشیدەوە خەرجدەكرێت.

روونیشیكردەوە، خانەنشینان، ئەوانەی نامەیان پێدەگات، دەتوانن سەردانی لقەكانی هەردوو بانك، یان ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتیشیدەكاتەوە، مووچەی خانەنشینان و چاودێری بە تەواوی دابینكراوە، هیچ گرفتێك لە بواری نەختینە تایبەت بە مووچە بوونی نییە، هەموو ئەوەی بەپێچەوانەی ئەوەوە دەوترێت ناڕاستن و هیچ بنەمایەكیان نییە و، تەواو دوورن لە راستییەوە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی پێشوو هۆكاری فەوتانی مووچەی مانگی 12 ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: بەهۆی هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 100 کەس کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
0
Share