کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم نمەباران و بەفر دەبارێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرمی بە (1- 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان وە هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى