روونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 دەدرێت

سەرچاوەیەك رایدەگەیەنێت، بە ئەگەرێكی زۆرەوە مووچەی مانگی 12 پاشەكەوت دەكرێت و، لە هەفتەكانی داهاتوو كار بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی ئەم مانگە و ناردنی بۆ بەغداد دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری حكومی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی دوێنێی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، بەغداد بۆ مانگی 12 تەنها بڕی 441 ملیار دینار دەنێرێت، ئەو بڕەش كورتهێنانی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی پێ پڕدەكرێتەوە و هەفتەی داهاتوو مووچەی پێدەدرێت.

وتیشی، “بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە مووچەی مانگی كانونی یەكەم نادرێت و پاشەكەوت دەكرێت”.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی داراییەوە ناردنی هەر بڕە پارەیەكی دیكە بۆ مووچەی ئەو مانگە لەلایەن بەغدادەوە ئەستەمە، بۆیە یەكلابووەتەوە كە مووچەی ئەو مانگە نادرێت.

بڕیارە یەكشەممە تا چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11)ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت، بەپێی وتەی سەرچاوەكە، لە هەفتەكانی داهاتوودا كار بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی كانونی دووەمی 2025 و ناردنی بۆ بەغداد دەكرێت.

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگێك حكومەتی هەرێم پێویستی بە نزیكەی 999 ملیار دینار هەیە، دوێنێ وەزارەتی دارایی روونیكردەوە، لەلایەن بەغدادەوە بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینار رەوانەكراوە و بۆ مانگی 12ش بڕیاری ناردنی 441 ملیار و 493 ملیۆن دینار دراوە.

وەزارەتی دارایی روونیشیكردەوە، بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی سێ ترلیۆن دینار تەنها یەك ترلیۆن و 833 ملیار و 90 ملیۆن دیناری بۆ هەرێم خەرجكردووە.

بابەتی پێشتر

رۆناڵدۆ باسی خەونەكەی لە سعودیە دەكات

بابەتی دواتر

باشترین ئەو خۆراکانەی یارمەتیی گەشە دەدەن لە منداڵانی تازەپێگەیشتوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share