رۆناڵدۆ باسی خەونەكەی لە سعودیە دەكات

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی خۆشحاڵی دەربڕی بەرامبەر ئەو گەشەیەی بەسەر خولی سعودیدا هاتووە.

كریستیانۆ لە لێدوانێكدا بۆ میدیای خولی “رەوشەن”ی سعودی وتی، مایەی خۆشحاڵییەتی كە لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدا بووه كە پەیوەندییان بە خولی رەوشەنەوە كردووە و ئومێدی خۆیشی نیشاندا بەوەی خولەكە لە ساڵانی داهاتوودا كێبڕكێی خولە گەورەكانی ئەوروپا دەكات.

وتیشی، “مایەی شەرەفمەندیمە كە خولەكە گەشە دەكات و ژمارەیەكی زۆری یاریزانە ئەستێرەكان پەیوەندی پێوەدەكەن، بۆ ئەوەی ببێتە خولێكی باشتر و كێبڕكێی زیاتری تیادابێت، نەك تەنها لەپێناو ئاییندەی یاریزانانی سعودی و خولەكە، بەڵكو لەپێناو وڵاتەكەشدا و، بۆ كێبڕكێ لەگەڵ خولەكانی دیكە، كە ئەمە خەونی منە”.

روونیشیكردەوە، یاریی كۆتایی جامی شا سەلمان بۆ یانە عەرەبییەكان لە ساڵی 2023 بەرامبەر یانەی هیلال بەجۆشترین بووە سەبارەت بە ئەو، ئەوەش ئەو یارییەیە كە لە یاریگای شاری شا فەهدی وەرزشی لە تاییف بە ئەنجامی 2-1 بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ یانەی نەسڕ نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بردەوە، لەكاتێكدا هیلال بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پێشەوە بوو.

رۆناڵدۆ دەستكەوتی تاكەكەسی و بەكۆمەڵی لەگەڵ نەسڕ بەدەستهێناوە، لەوانەش شكاندنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵ لە تەنها وەرزێكدا لە خولی رەوشەن لە وەرزی 2023-2024 بە 35 گۆڵ، بەهەمان شێوە 11 ئەسیست لە یەكەم وەرزیدا لە سعودیە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئاسایشی كورد گرنگە تا سوریا بە ئاشتی بژی

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share