ئەوانەی لە ساڵی 2025 بەدواوە لەدایکدەبن نەوەی ‘بێتا’ن

ئەو منداڵانەی لەدوای 12ی شەوی رابردووەوە، لەدایکبوون و دەبن پێیان دەوترێت نەوەی بێتا، نەوەیەک لە دوای نەوەی ئەلفاوە دێت.

هەموو ئەوانەی ناوی نەوەی بێتا هەڵدەگرن لەدایکبووانی ساڵی 2025 بۆ ساڵی 2039 دەبن، جیاکردنەوەی نەوەکان پەیوەستە بە پەرەسەندنەکانی جیهانی دیجیتاڵی و پێشکەوتنە سەردەمییەکان.

خشتەکە بەم جۆرەیە:

لەدایکبووانی سەرەتای 1900 بۆ 1927 بە نەوەی مەزن و ئەوانەی لەدوای ساڵی 1928 بۆ 1945 لەدایکبوون بە نەوەی بێدەنگ و ئەوانەی لەدوای ساڵی 1946 بۆ 1964 لەدایکبوون بە نەوەی بەیبی بوومەرەکان و ئەوانەش لەدوای 1965 بۆ 1980 لەدایکبوون نەوەی ئێکس و لەدایکبووانی ساڵی 1981 بۆ 1996 بە نەوەی وای یاخود ملینیەڵس و 1997 بۆ 2012 بە نەوەی زێد و لەدایکبووانی 2013 بۆ 2025 بە نەوەی ئەلفا ناسراون.

پێشبینی دەکرێت کە ژیانی دیجیتاڵی و فیزیکی بێ کێشە بێت بۆ نەوەی بێتا، لە کاتێکدا ئەندامانی نەوەی ئەلفا ئاشنا بوون بە تەکنەلۆژیای زیرەک و زیرەکی دەستکرد، بەڵام نەوەی بێتا ئەزموونی AI و جیهانی ئۆتۆماتیکی دەکات لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، لە قوتابخانەوە تا کار تا چاودێریی تەندروستی و کات بەسەربردن.

یەکێک لەو مەترسییانەی لەسەر ئەم نەوەیە دەبێت، بابەتی پیسبوونی ژینگەیە، چونکە ئەگەر نەوەکانی پێشخۆیان ئاگاداری ئەو بابەتە نەبن و هەوڵ لە روودانی نەگرن، نەوەی بێتا لە داهاتوودا رووبەڕووی زۆرێک لە کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

هـ.ـەسـ.ـەدە فڕۆکەیەکی بەیرەقداری خستەخوارەوە و پێشڕەوی دەکات

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەک لەسەر کۆبوونەوەی هـ.ـەسـ.ـەدە و بەرپرسانی نویی سوریا ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share