زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو دوو منداڵەی لە چوارچرای نوێ گیانیان لەدەستدا بە دوکەڵی ئاگرەکە خنکاون.
وتیشی، “تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و قەبارەی زیانە ماڵییەکان نازاندرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.
بەیانیی ئەمڕۆ سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچرای نوێ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بە هۆیەوە دوو منداڵ کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵە، گیانیان لەدەستدا منداڵێکی دیکەش سووتا و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی کرا.
بەپێی وتەی سامان نادر، “ئەو خێزانەی لەنێو ماڵەکەدا نیشتەجێن بە نەتەوە عەرەبن”.
بابەتی پێشتر

سامان نادر: شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

لە شەوی سەری ساڵ دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share