دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی سەری ساڵ ژمارەیەک پارێزگای عێراق کەشێکی باراناوی بەخۆوە دەبینێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە تەم بەخۆیەوە دەبینێت، لە ئەمڕۆوە تا سێ رۆژی دیکە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، بەڵام لە کۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە نزمدەبێتەوە.
ئاشکراشیکرد، رۆژی سێشەممە تەنها لە باشووری نەینەوا و ئەنبار و بۆ کاتەکانی شەویش ئەگەری بارانبارین هەیە.