د. بڕیار رەشید: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، فشارەكانمان بەردەوامدەبن تاوەكو كێشەی مووچە چارەسەربكرێت، بەڵام بەشێكی كێشەكە بەهۆی داهاتی ناوخۆوەیە و ئەگەر داهاتەكە زۆرە پێویستە مووچەی مانگی 11ی پێدابەشبكرێت و ئەگەر داهاتەكە كەمە رادەستی بەغداد بكرێت تاوەكو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەواوكاریی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت”.

بابەتی پێشتر

گرتنەبەری ئەم هەنگاوە لە خەمۆکی و نەخۆشیی دەروونی دوورتدەخاتەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری باخچەكان: سلێمانی سەوزترین شاری عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share