بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بهێنێت”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، هەرێمی كوردستان مێژوویەكی درەوشاوەی لە پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردندا هەیە، دڵخۆشین ساڵانە لەگەڵ خوشك و برایانمان لە پێكهاتەی مەسیحی و سەرجەم پێكهاتەكانی تردا یادی بۆنە و جەژنەكانمان دەكەینەوە و برایەتیی نێوانمان قووڵتردەكەینەوە.

دەشڵێت،”یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندیی خۆی بە رێزگرتن و بەرگریكردن لە ئازادی و جیاوازییەكان دووپاتدەكاتەوە و پارێزگاریكردن لە فرەڕەنگیی هەرێمی كوردستان بە ئەركی خۆی دەزانێت و ئەوەی لە رابردوودا كارمان بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستی سەرجەم پێكهاتەكان كردووە، لە داهاتووشدا بەردەوامیی پێدەدەین و دڵنیایی دەدەین هەرێمی كوردستان وەكچۆن لانكەی ئاشتی و پێكەوەژیان بووە، هەروا دەمێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

بابەتی دواتر

مەخمور.. بوومەلەرزە روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share