كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان دەگرێتەوە.. دوو رۆژ پشووی مەرجدار راگەیەندرا

چوارشەممە و پێنجشەممە بە پشوو لە عێراق راگەیەندرا و وتەبێژی میدیایی حكومەت مەرجەكەی ئاشكرادەكات.

حەیدەر مەجید، وتەبێژ بەناوی میدیای حكومی رایگەیاند، پشووی ئەو دوو رۆژە كە 25 و 26ی ئەم مانگە دەكات تەنها كەسانی كریستیانی نێو دامەزراوە حكومییەكان دەگرێتەوە.

وتیشی، “پشووەكە بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و پشتبەست بە یاسای پشووە رەسمییەكان ژمارە (12ی ساڵی 2024)ە”.

پشووی بۆنەی لەدایكبوونی مەسیح و سەری ساڵ لە هەرێمی كوردستان جیاوازە و بەپێی ئەو راگەیەندراوەی دوێنێ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، لە سبەینێ چوارشەممەوە دەستپێدەكات و تا یەكشەممە 5ی 1ی 2025 بەردەوام دەبێت و سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی کردنەوەی رێگای کەلار-دەربەندیخان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share