فەرمانگەیەكی دیكە كارەكانی رادەگرێت

بەهۆی كۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریارییەوە هاتوچۆی گەرمیان كارەكانی رادەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران رایگەیاند، بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێرياریى 2024ەوە، لە سەرجەم بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتییان هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتییان بەڕێناكەن تا دەستپێكردنەوەی دەوام لە ساڵی نوێدا.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات بۆ راپەڕاندنی هیچ مامەڵەیەک سەردانیان نەکەن.

دوێنێش بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، رۆژی دووشەممە كۆتا رۆژی ساڵی ژمێرییاریە و لە دوای كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان كارەكانی رادەگرێت.

ئەو فەرمانگەیەش روونیكردەوە، راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان تاوەكو دەستپێكردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ دەوەستێت.

 

بابەتی پێشتر

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەسەر بڕەپارەیەک دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدەچێت ژەهرخواردکردنی کەسی دیکەش دەربکەوێت
مەلا بەختیار هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا حەسەن ئاشکرادەکات

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژەوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى، هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا…
Total
0
Share