كێشەی خوێندكارانی كوردی زانكۆی كەركوك چارەسەركرا

كێشەی خوێندكاران چارەسەركرا و خوێندكارە كوردەكانی كەركوك بە زمانی كوردی وەڵامدەدەنەوە و لەهەمانكاتدا پرسیارەكانیان بۆ دەكرێتە كوردی و تاقیكرنەوەكەی ئەمڕۆشیان بۆ قەرەبوودەكرێتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لەڕێگای تەلەفۆنەوە وەزیری خوێندنی باڵای عێراق وەزیری دادی عێراقی ئاگاداركردەوە كە ئەو داوایەی سەرۆكی زانكۆی كەركوك و سەرۆكی زانكۆی تەكنیكیی كەركوكی ئاڕاستەیان كردووە رەزامەندی لەسەر دراوە.

وتیشی، “خوێندكارە كوردەكانی كەركوك دەتوانن بە زمانی كوردی وەڵامبدەنەوە و لەهەمانكاتدا پرسیارەكانیان بۆ بكرێتەوە بە كوردی و تاقیكرنەوەكەی ئەمڕۆشیان بۆ قەرەبووبكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share